٢٠ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٢:٥٨
پارتی ٤٠ بنکەی سەربازی لە سنووری هەرێم و کوردستانی سووریا کردووەتەوە

ماڵپەڕی هاوارنیوز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە پارتی ٤٠ بنکەی سەربازیی لە سنووری هاوبەشی هەرێم و کوردستانی سووریا کردووەتەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە ئەو هەواڵەدا هاتووە کە پارتی بە ڕێبەرایەتی مەسعوود بارزانی چەکی قورس و هێزی چەکداری لە دەڤەری ڕێڕەوی سنووری پیشخاپوور لە نێوان کوردستانی سووریا و هەرێمی کوردستان جێگیر کردووە و لەلایەکی تریشەوە لە دەڤەری ئەو ڕێڕەوە و لە درێژایی سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ کوردستانی سووریا هەوڵی کردنەوەی ٤٠ بنکەی سەربازیی داوە.

لە دەڤەری پیشخاپوور ١٠ بنکە و لە سێ گۆشەی سنووری نێوان هەرێمی کوردستان لەگەڵ کوردستانی تورکیا و کوردستانی سووریاش ٣ بنکەی سەربازی، چێ کراوە.

پێشتریش پارتە کوردییەکانی سووریا چەندین جار پارتییان بە داخستنی ڕێڕەوە سنوورییەکانی پیشخاپوور لەگەڵ کوردستانی سووریا تۆمەتبار کردووە.

342/